كۆلێژى پەروەردە لە قەلآدزێ
* کولێژی پەروەردە لە قەلآدزێ : بەشيێكە لە زانكۆى راپەرين/ چوار بەشى لە خۆ گرتووە : ١-كوردى, ٢-عەرەبى, ٣-ئينگليزى ،٤- پەروەردە و دەرونزانی
* بە بڕيارى بەڕێز مام جەلال لە 4/12/2004 دامەزراوە.
* سەرەتا سەر بەزانكۆى كۆيە بەناوى كۆليێجى زمانەوە.
* لە دوو بەش پيێكهاتبوو: ١-بەشى كوردى, ٢- بەشى عەرەبى.
* يەكەم خولي دەرچووانى لە سالى 2007-2008 بووە.
* تا ئيێستا نۆ خولى دەرچووانى هەيە .
* لە سالى خويێندنى 2009-2010 سيستەمى خويندنى كۆڕا بۆ سيستمى پەروەردە و هەر لەو سالە دا بەشى زمانى ئينگليزى كرايەوە.
* لە دواى كردنەوەى زانكۆى راپەرين لە سالى 2011, كۆلێژەكەمان خرايە سەر ئەو زانكۆ تازەيە و بوو بە بەشيێك لە زانكۆى ڕاپەڕين بە ناوى كۆلێژى پەروەردەوە.
* لە ساڵى ٢٠١٤ەوە لە بەشى زمانى كوردى خوێندنى ماستەر بۆ زمانى كوردى كراوەتەوە.
* لە ساڵى ٢٠١٦ بەشى پەروەردە و دەرونزانى لە كۆلێژەكەمان كراوەتەوە .
* لە ساڵى ٢٠١٦ خوێندنى ئێواران بۆ هەردوو بەشى (زمانى كوردى و زمانى عەرەبى) كرايەوە, يەكەم دەستەى خوێندكارانيان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگرتووە.
* لە ساڵى ٢٠١٧ خوێندنى ئێواران بۆ بەشى زمانى ئینگلیزى کراوەتەوە, هەر لەو ساڵەدا یەکەم دەستەى خوێندکارانى وەرگرتووە.
* كۆلێجەكەمان هەر لەسەرەتاى دامەزراندنييەوە چەندين كادرو مامۆستاى لێهاتووى پێگەياندووە كەلە توانيويانە لە كەرتى گشتى و حكوميدا خزمەت بكەن و ئەركەكانيان بەشێوەيەكى لێهاتوو جێبەجێ بكەن.