بەشی زمانی زینگلیزی لە ساڵی ( ٢٠٠٩) وەک بەشێک لە( کۆلێژی زمان)ی ( زانکۆی کۆیە) دامەزراوە، ئێستا بە شێکە لە سکولی زمان/ فاکەڵتی پەڕوەردە لە ( زانکۆی ڕاپەڕین).
ئامانجی ئەم بەشە، بەرەو پێشبردنی توانای فێربوون و فێرکردنی خوێندکارەکانیەتی و ئامادەکردنیانە بۆ مامۆستای ئینگلیزی لە خوێندنگە بنەڕەتی وئامادەیەکان.
بابەتەکانی خوێندن کە بابەتی زمانەوانی و وێژەن، وەکو ئامرازێکی سەرەکی فێرکردن بەکاردەهێنرێن.
بەشی زمانی ئینگلیزی بایەخی تایبەتی دەدات بە بەکارهێنانی ڕێگا کاریگەرەکانی فێرکردن وبەکارهێنانی تەکنەلوژیای سەردەم بۆ فێرکردنی زمان.
مامۆستاکان بەردەوام لە هەوڵی بەکارهێنانی مێتۆدی جیاواز وکاریگەر دان بۆ پێشخستنی تواناکانی فێربوونی زمان.