نوسینگه‌ی راگر
نوسینگەی ڕاگر- كۆلێژی پەروەردە- قەڵادزێ
نوسینگەی ڕاگر لە چوار ژوور پێكهاتووە (نوسینگە، سكرتێری ڕاگر، هاتوو و دەرچوو، دۆسیەكان) كە لێپرسراو و پێنج فەرمانبەر لە خۆ دەگرێت. مەبەست لە ژوورەكان دابەش بوونی ئەرك و فەرمانی فەرمانبەرانە بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكان. نوسینگەی ڕاگر گرنگترین بەشی كۆلێژە، : هەر بۆیە زۆرینەی ئەركی نوسین و كتاب كردن و وەڵام دانەوە و داواكاریەكان لەوێوە ڕاییدەكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
- لێپرسراوی نوسینگە بەرپرسە لە بەشداریكردنی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی كۆلێژ و نوسین و ناردنی كۆنوس و پێشنیازەكان بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ، وە بەرپرسی خامەی نهێنییە. - یەكێك لە فەرمانبەران تایبەتە بە نوسینی نوسراوەكان و وەڵام دانەوە.
- فەرمانبەرێك تایبەتە بە وەرگرتنی نوسراو لە (ئۆنلاین) و ناردنی بۆ شوێنەكان.
- فەرمانبەرێك تایبەتە بە تۆماركردنی نوسراوی هاتوو و دەرچوو.
- فەرمانبەرێك سكرتێری ڕاگرە بۆ ڕاییكردنی كاروباری ڕاگر و بەڕێكردنی سەردانكەران.
- فەرمانبەرێك تایبەتە بە دۆسیەكانی نوسینگەو دڵنیابونەوە لە گەیشتن و هاتنی لە دەرەوە بۆ ناوەوە و بە پێچەوانەوە.
- ئەركی نوسینگە وێڕای ئەمانە نوێكردنەوەی لیژنە ساڵاناییەكان و (6) شەش مانگیەكانە كە پێویستە نوێ بكرێنەوە لە پێناو ڕاپەڕاندنی كاروباری كارگێڕی كۆلێژ، سەرەڕای لیژنە لاوەكیەكانی وەكو : (دەرخستە و جێبەجێكردن و وەرگرتنی) هەر پڕۆژە و كارێك، وە دەركردنی فەرمانی كارگێڕی. جگە لە هەموو ئەمانە ئاگادارە لە هاتن و گواستنەوەی مامۆستا بە هەموو شێوازەكانی وەكو میلاك، گرێبەست، سەردان و....هتد دواجار نوسینگە دەتوانێت ژمارەی تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ دەركردنی نوسراوی (تایبەت و نهێنی) كە بە ژوری هاتوو دەرچوودا ناڕوات.
تایبەتمەندیەكی تری نوسینگە لەبەر فراوانی ئەركەكەی و پێگەكەی ئەوەیە كە دەتوانێت نوسراوی تەواوی كۆلێژ بكات بەڵام ئەم مەجالە بچوكترە بۆ هۆبە و بەشەكانی تر كە ناتوانن نوسراوی نوسینگە بكەن.
هۆبەی کارگێڕی و کۆگا
هۆبەی کارگێڕی و کۆگا
یەکێکە لە هۆبەکانی کۆلێژی پەروەردە، کە ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕاگرەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لە لێپرسراوێک و چەند فەرمانبەرێکی پسپۆڕ لەم بوارە تێدا کاردەکەن، ئەم ئەرک و خاڵانەی کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە لە ئەستۆیی ئەم هۆبەییەدان و بە پی پسپۆڕی شارەزایی بەسەر فەرمانبەرەکانیدا دابەش کراون.
ئەرک و کارەکانی ئەم هۆبەیە بریتین لە :
1. چاودێری کردنی گشت فەرمانبەرانی کۆلێژ ، کاتی هاتن و ڕۆیشتنیان لە ڕیگەی ئامێری جیهازی پەنجەمۆر چاودێری دەکرین.
2. مۆڵەتی ئاسایی فەرمانبەران (مۆڵەتی ڕۆژانە) کە فۆڕمێکە لە لایەن خودی فەرمانبەرەکەوە پڕدەکرێتەوە ، ماوەی مۆڵەت ، هۆکاری مۆڵەت ، رۆژی دەست لەکارترازاندن و دەست بەکاربوونەوە دیاری دەکات ، وەهەروەها مۆلەتی کاتی هەر لەم هۆبەییە دەکریت.
3. ئامادەکردنی سەرجەم پێداوستی بۆ دروست کردنی ناسنامە (باج) ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک ، ناردنیان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی دروست کردن.
4. دروست کردن و ڕێگەپیدانی لۆگۆ (باج) هاتنە ژوورەوە بۆ ئۆتۆمبیلەکانی مامۆستا و فەرمانبەرانی میلاک ، دروست کردنی لۆگۆی کاتی بۆ مامۆستایانی تنصب و سەردان
5. چاککردن و گۆڕینی هەموو ئامیرە کارەبایەکانی ناوکۆلێژ، وەک هۆبە و بەش و هۆڵەکانی خوێندن و بینایی کۆڵیژو گشت باخچەکانی کۆڵیژ و کەمپەس.
6. چاککردن و گۆڕینی هەموو کەلوپەلی ئاو ئاوەڕۆ ناو بیناو دەرەوە وکەمپەس و پرسگە.
7. هەڵکردن و کوژاندنەوەی گشت ئامێرەکانی ساردی و گەرمی ناو بیناو هۆڵەکانی خوێندن ، وەهەروەها بەدواداچونی کەموو کورتی و چارەسەرکردنیان.
8. هەڵکردن و کوژاندنەوەی کارەبای ناو کۆلێژ و کارپێکردنی مۆلیدەی کارەبای لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی، وەبەپێجەوانەوە.
9. چاودێری کردنی گشت باخچەکانی کۆلێژ و بەدوا داچوونی کارەکان و چارەسەرکردنی کەموو کورتیەکان.
10-چاو دێری کردنی کارەکانی پرسگەی کەمپەس (پۆلیسەکان) دابینکردنی گشت پێداوستیەکان بۆیان.
11-چاودێری کردنی شوفێران و ئۆتۆمبیلەکانی کۆلێژ.
12-سەرپەرشتی کردن و چاودێری کارگوزارانی کۆلێژ دابەش کردنی کارەکانیان و پیداوستیەکان.
13-لە ئەستۆگرتنی هەموو کەلوپەلەکانی ناوە و دەرەوەی بینای کۆلێژ جگە لە کەلوپەلەکانی هۆبەو بەشەکان و هؤڵەکانی خوێندن لە ئەستۆ(زمە)ی ئەم هۆبەیە دایە.
14-چاودێری کردنی هەموو ئەو پڕۆژانەی کە لە کؤلێژ جی بەجی دەکرێن .
15-دابین کردن و پێدانی هەموو پێدوستیەکان وەک پەڕاوگە (قراطاسیە) پێداوستیەکانی تر بۆ هەموو هۆبە و بەشەکانی کۆلێژ.
16-سەرژمێری کردنی ساڵانە(جەرد) وە ئاڵ‌و گۆڕ بۆ هەموو کەل و پەلەکانی هۆبە و بەش و ناوە و دەرەرەی ناو کەمپەس.
17- کۆکردنەوە و پاراستنی هەموو کەلوپەلە لەکارکەوتوەکان کۆلێژ.
ئەمانەو چەندین کاری تری سەرەڕایی کە ڕۆژانە ئاڕاستەی ئەم هۆبەیە دەکرێت بۆ بەدوا داچوون و چارەسەرکردنیان.
هۆبەى تۆمارگاى كۆلێج
تۆمارى كوَلیَژى په‌روه‌رده‌ى/ قهلاَدزىَ
هوَبهى توَمارى كوَلیَژى په‌روه‌رده یهكیَكه له هوَبه سه‌ره‌كیه‌كانى كوَلیَژ، هه‌ر له سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى خویَندكارهوه تا ته‌واو بوون و ده‌رچوونى له‌زانكۆ، تۆمارى كوَلیَژ به‌رپرسیاره له‌تۆمارى زانیارى خویَندكاران، له‌سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندى كردنى خویَندكارهوه به زانكۆ، هه‌ر خویَندكاریك دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى بۆ دهكریَتهوه كه سه‌ربرده‌و سه‌رجه‌م په‌ڕاو و بهلَگهنامه پیَویستیهكانى خویَندكارى تیَدا ههلَدهگیریَت....
دواى ده‌رچوونى خویَندكار له زانكۆ و بهدهستهیَنانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس تۆمار به‌رپرسیاره لهپیَدانى بڕوانامه‌ى ده‌رچوون به خویَندكارانى ده‌رچوو كه خۆى لهسىَ جۆر بڕوانامه‌دا دهبینیَتهوه:
1- بڕوانامه‌ى ده‌رچوون: بۆ مه‌به‌ستى دامه‌زراندن بهكاردىَ...
2-بڕوانامه‌ى به‌نمره: بۆ مه‌به‌ستى خویَندن به‌كار دیَت (ماسته‌ر, دكتۆرا).
3-بڕوانامه‌ى دیوارى: بۆ مه‌به‌ستى ههلَواسین بهكاردیَت.
هه‌روه‌ها تۆمار به‌رپرسیاره له كۆمهلَیك كاروبارى تر كه په‌یوه‌ندى به خویَندكارهوه هه‌یه: گواستنه‌وه‌و دابه‌زین، دواخستن و كه‌وتن به‌هۆى غیاب، سڕینه‌وه‌ى ناو(ترقین قید), ئامارى خویَندكاران و تۆمارى نمره‌ى خویَندكاران و پشتگیرى كردنى خویَنكاران و .... هتد.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه تۆمار به‌رپرسیاره له دروستكردنى ناسنامه‌ى زانكۆ بۆ خویَندكار له‌سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندى كردنیه‌وه, هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره له وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ناسنامه‌یه دواى ده‌رچوونى خویَندكار له زانكۆ و وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس.
هۆبەى ژمێريارى كۆلێژ
هۆبه‌ى ژمیَر یارى
ژمیَر یارى بریتیه له‌سه‌ره‌كیترین هۆبه‌ى كۆلیژى په‌روه‌رده كه په‌یوه‌سته بهراگرهوه بۆ راپه‌راندنى ئیشوكاره‌كانى كۆلیَژ وه‌كو كارى ئیدارى پشت ده بهستیَت بهوریَنمایانهى كه‌وه زارهت ده‌رى ده‌كات و كاریان پیَدهكهین وه هۆبه‌ى ژمیَریارى چه‌ند فهرمانبهریَك كارى تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
كاره سه‌ره كیهكانى هۆبه‌ى ژمیَریارى
(1)پاكتاوكردنى نه‌سریه‌ى (پیَشینهى ) مانگانه بهپیَى ریَنمایهكان لهریَگهى لیژنه‌كانه‌وه وتۆماركردنى سه‌رجه‌م وهێلهكان له‌سه‌ر سجلى محاسبه (10-أ) .
(2) أ- گیَرانهوهى سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ى له‌ئه‌ستۆى مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران دایه بهپیَى وهێلى محاسه‌به (38-أ) بۆسهرۆكایهتى زانكۆ .
ب- گیَرانهوهى پاره‌ى گازنده‌ى خویَندكاران وه پاره‌ى تۆماركردنى خویَندكاران بۆقۆناغى یه كى خویَندن وه هه‌روه‌ها پاره‌ى پشتگیرى ده‌رچون و بڕوانامه‌ى ده‌رچوون بهپیَى وهێلى محاسه‌به (38-أ ) .
(3) ئاماده‌كردنى لیستى سیسته‌مى سه‌ردانى مامۆستایانى ده‌ره‌كى كهلهزانكۆیهكى تره‌وه دیَن بهشیَوهى سه‌ردان وگریَبهست .
(4) ئاماده كردنى لیستى وانه بیَژى زیاده‌ى مامۆستایانى كۆلیژ .
(5) گیَرانهوهى سه‌رجه‌م داهاته‌كان بۆبهریَوه به‌رایه‌تى داراى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ وهتۆماركردنى بهپیَى وهێلى ژماره(37-أ)
(6) وه رگرتنى فۆرمى دهرمالَهى خیَزانى سالاَنه له سه‌رجه‌م موچه خۆرانى كۆلیَژ.
هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی
هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی- كۆلێژی پەروەردە- قەڵادزێ
هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پێك دێت لە (لێپرسراوی هۆبە + سێ فەرمانبەر )، ئەركەكانی ئەم هۆبەیە پێك دێت لە:
- بەژداری كردن لە لیژنەی كافتریا.
- چاودێری كردنی سەلامەتی بینایی كۆلێژ و كەم و كوڕییەكان و جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكانی بەرگری شارستانی و دابین كردنی هۆیەكانی سەلامەتی كۆلێژ.
- ئاگادار بوون لە بارودۆخە لەناكاوەكان، لە نەخۆش كەوتنی خوێندكار و فەرمانبەران لە ڕێنوێنی كردن و گەیاندنی فریا گوزاری سەرەتایی بەپەلە و بەڕێكردنیان بۆ نەخۆشخانە.
- بوونی هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی كۆلێژمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی سەرۆكایەتی زانكۆ.
- وەڵامدانەوەی نوسراوە هاتووەكان و دەركردنی نوسراوی تایبەت بابەتە تەندروستیەكان.
هۆبەى دڵنيايى جۆرى كۆلێژ
ژوورى دلَنیایى جۆرى كۆلیژى په‌روه‌رده /قهلَادزىَ
به‌شى دلَنیایى كۆلیژه‌كه‌مان پیَكدیَت له ژوورى دلَنیایى جۆرى و هۆلَى (قازى مه‌حه‌مه‌د) بۆ پیَشكهشكردنى (سیمینار و ورك شۆپ و كۆنفڕانس) كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسى به‌شى دلَنیایى جۆرى و فهرمانبهریَك سه‌رپه‌رشتى دهكریَت:
كاره‌كانى به‌شى دلَنیایى جۆرى پیَكدیَت له :
1-سه‌رپه‌رشتیكردنى پرۆسه‌ى دلَنیایى جۆرى و زانستخوازى به‌رده‌وام كه بریتین له پیَشكهشكردنى (سیمینار + ورك شۆپ + كۆنفرانس )به ئاماده‌بوونى مامۆستایان و
فیَرخوازان .
2-دروستكردنى دۆسیه‌ى تایبه‌ت به مامۆستایان و ههلَگرتنى به لَگهكانى ئاماده‌بوونیان له (كۆنفرانس +ورك شۆپ + سیمینار) له ناوه‌وه‌ى زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ ،پیَدانى كۆپیه‌ك له بهلَگهكه به خودى مامۆستایه‌كه.
3-پیَدانى ئیمیَلَ و پاسۆرد به فیَرخوازانى هه‌رچوار به‌ش و قۆناغ ، بۆپڕكردنه‌وه‌ى فیدباكى مامۆستایان، پاشان وردبینیكردن بۆ ناوى سه‌رجه‌م فیَرخوازان بۆ دلَنیابوون له ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كه و جیَبهجیَكردنى به شیَوهیهكى ورد له ڕیَگهى سایتى زانكۆى ڕاپه‌ڕینه‌وه به شیَوهى ئۆنلاین.
4-له كۆتایى پڕۆسه‌ى خویَندن لیژنه‌یه‌ك پیَكدیَت له لیَپرسراوى به‌شى دلَنیایى جۆرى و سه‌رۆكى هه‌ر چوار به‌شه‌كان بۆ ههلَسهنگاندنى هه‌گبه‌ى مامۆستایان .
هۆبەى بانكى زانيارى كۆلێژ
كۆلیَژى په‌روه‌رده / قهلادزآ
(هۆبه‌ی بانكی زانیاری)
هۆبه‌ی بانكی زانیاری له‌ساڵی خوێندنی (2013 بۆ 2014 )له كۆلێژی په‌روه‌رده كرایه‌وه كه یه‌كێكه له هۆبه گرنگه‌كانی كۆلێژ كه سه‌ر به بهڕوێوهبهرایهتی پڵان و ئامار و ئایتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیه،وه‌ك سه‌رجه‌م هۆبه‌كانی تر یه‌ك لێپرسراو و سێ فه‌رمانبه‌ری هه‌یه كه ئیشه‌كانی هۆبه‌كه‌یان به‌سردا دابه‌شكراوه، ئه‌و ئیشانه‌ی كه هۆبه‌ی بانكی زانیاری ئه‌نجامی ده‌دا بریتن له:
1- به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه‌ی ئاماری سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی.
2- چاودێریكردنی هێڵی ئینته‌رنێت و به‌دواداچون بۆ هه‌ركێشه‌یه‌ك كه لههێڵهكه دروست بێت له‌ناو كۆلێژ و به‌شه‌ناوخۆی كوران و كچانی قه‌ڵادزێ.
3- دروستكردنی (ئیمێڵ و باج)ی زانكۆ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی كۆلێژ.
4- فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ر و سیانه‌كردن و چاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
5- چاودێریكردن و سه‌رپه‌رشتی هۆڵی تاقیگه‌كانی كۆمپیوته‌ر.
6- چاودێركردنی( كامێرای چاو‌دێر )كۆلێژ.
7- كۆنترۆڵكردنی هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆناو كۆلێژ.
هۆبەى خوێندنى بالآ لە كۆلێژ
هۆبه‌ى خویَندنى بالا
هۆبه‌ى خویَندنى بالا پیَكدیَت له یه‌ك به‌ش، كارى ئه‌م هۆبه‌یه ڕایكردنى كاروبارى خویَندكارانى خویَندنى بالا (ماسته‌ر و دكتۆرا)یه، بۆنموونه له كاتى كردنه‌وه‌ى خویَندنى بالا (ماسته‌ر و دكتۆرا)دا، پیَشكهشكاران لهڕیَگهى هۆبه‌ى خویَندنى بالاوه داواكاریان پیَشكهش ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌و هۆبه‌یه مامهلَهكانیان لیَوهردهگیرآء وردبینی دهكریَتء كارى له‌سه‌ر دهكریَت. هه‌روه‌ها لهڕیَگهى هۆبه‌ى خویَندنى بالاوه پشتگیرى به خویَندكارانى خویَندنى بالا دهدریَت. دواى ته‌واوكردنى خویَندنى خویَندكاران ژماره‌یه‌ك له نامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا لهڕیَگهى خویَندنى بالاوه وه‌رده‌گیرآ. لهڕیَگهى خویَندنى بالاوه داواكارى خویَندكاران بهرزدهكریَتهوه بۆ پیَدانى بڕوانامه.
كتێبــــــــخانـــــــــە
كتێبخانەی کۆلێژی پەروەردە- قەڵادزێ
كتێبخانە: ناوەندێکی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی و فێركردنی گشتییە. سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، بە سیستەمێكی ڕێكوپێک ڕێک دەخرێت، بە كەمترین ماوە و ئاسانترین شێوە و بێبەرانبەر ڕاژەی خوێنەران دەكات.
کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لەگەڵ کردنەوەی یەکەم کۆلێژ لە شاری قەڵادزی، کە کۆلێژی زمان بوو، ئەوسا سەر بە زانستگەی کۆیە بوو. کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، لەوکاتەوە تا ئیستا بەردەوام لە دەوڵەمەند بووندایە لە ڕووی سەرچاوەی زانستییەوە، ئەویش بە دەستخستنی سەرچاوەی نوێ و سەردەمی. هۆبەی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردە، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە (ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ)یە.
لیستی ئەرک و کارەکانی هۆبەی کتێبخانەی کۆلێژ:
١- ڕێکخستنی سەرچاوەکانی کتێبخانە تا بە ئاسانترین شێوە سوودیان لێ وەربگیرێت.
٢- ئاسانکاریی و ڕێنیشاندانی خوێنەران بۆ دەستگەیشتن بە سەرچاوەی زانست و زانیارییە پەروەردەیی و مرۆییەکان.
٣- دەستەبەرکردنی سەرچاوەی ئەکادیمی بۆ توێژەران بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارەجیاجیاکاندا.
٤- دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندنەوە.
٥- دروستکردنی ڕایەڵەی هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانە و دەزگا مەعریفیەکانی دیکە، لە پێناو دۆزینەوەی سەرچاوەی زیاتر بۆ زانستگەران (خوێندکاران) و خوێنەران.
٦- هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەگەڵ کۆلێژ و بەشەکان لە کاتی پەیداکردن و کڕینی سەرچاوەکانی کتێبخانە، تا پێداویستییە ئەکادیمیەکانی خوێندکاران و مامۆستایان دەستەبەر بکرێن.
بەشەکانی کتێبخانە:
١- بەشی پێڕست و پۆڵێنکردن: ئەم بەشە هەڵدەستێت بە پێڕستکردن و پۆلێن‌کردنی سەرچاوەکانی کتێبخانە، ئەمەش بە مەبەستی خوێندنەوە و توێژینەوە. کتێبخانەی کۆلێژمان سیستمی "دیوی دەیی" لە ژمارە "٠٠٠ تاوەکوو ٩٩٩" بە کاردەهێنیت.
بە شێوەیەکی گشتی، دوو پۆڵێنکردنمان هەیە: کە بریتین لە پۆڵێن بە پێی بابەتی سەرچاوەکان، لەگەڵ پۆڵێن بە پێی زمانی سەرچاوەکان. ئامانجی ئەم پۆڵێنبەندکردنە، کار ئاسانییە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان لە کەمترین کاتدا.
٢- یەکەی پەیداکردن: ئەم یەکەیە، سەرپەرشتی پەیداکردنی سەرچاوەکان دەکات بۆ کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردە، لە ڕێگای کڕین، پێشکەشکردن، گۆڕینەوە لەگەڵ کتێبخانەکانی تر. بەڵام ڕێگای سەرەکی پەیداکردنی کتێب و سەرچاوەکانی تر، بریتییە لە کڕین لە دەزگا چاپەمەنییەکان. دوای پەیدا کردنیان هەموو سەرچاوەکان ئاڕاستەی یەکەی پێڕست و پۆڵێن دەکرێن.
٣- بەشی خواستن: فەرمانبەرانی ئەم یەکەیە هەڵدەستن بە پێدانی سەرچاوەکانی کتێبخانە بە زانستگەران و توێژەرانی زانستگەمان و دەرەوەی زانستگەمان، هەروەها وەرگرتنەوەی سەرچاوەکان لە خوازیاران. ئەم بەشە بە گوێرەی چەند یاسا و ڕێنماییەکی تایبەت ڕێکخراوە. "ڕێنماییەکانی کتێبخانە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت، کە تایبەتە بە کتێبخانە."
دوو جۆر خواستن هەیە:
خواستنی دەرەکی بۆ دەرەوەی زانستگە. هەروەها، خواستنی ناوخۆ کە بریتییە لە پێدانی سەرچاوەکان بۆ خوێندنەوەی لە هۆڵی کتێبخانەی زانستگە.
٤- بەشی بەرگ تێگرتن: یەكێكە لە بەشەكانی كتێبخانە ئەم بەشە هەڵدەستێت بە بەرگ تێگرتن و چاکكردنەوەی ئەو سەرچاوانەی كە دڕاون و لە كەڵک كەوتوون.
٥- هۆڵی خوێندنەوە: لە ناو کتێبخانەی کۆلێژمان هۆڵی خوێندنەوە دەستبەر کراوە، کە زانستگەران دەتوانن بە گرووپ یان تاکە کەسی توێژینەوە و خوێندنەوە ئەنجام بدەن.
٦- چالاکی کتێبخانە: هەموو هەفتەیەک، ڕۆژێک چالاکی تێدا دەکرێت، بۆ ماوەی دوو کاژمێر، کە یان سیمینار یان کۆڕ یان فیلم نمایش دەکرێت لە ڕێی داتاشۆوە.
٧- ئینتەرنێتی کتێبخانە: کتێبخانەی کۆلێژمان، تاقیگەی کۆمپیوتەری تێدا نییە و هێڵی ئینتەرنێت تەنیا بۆ هۆبەکە دەستەبەرکراوە. لە ئێستادا پێڕست و پۆڵێنی هەموو کتێبەکانی کتێبخانە، تەنیا لەسەر یەک کۆمپیوتەر هەیە. بۆیە دەبێت تاقیگەی ئینتەرێتی بۆ دروست بکرێت و چەند کۆمپویەتەرێکی لێ بێت؛ تاکوو خوێنەران بتوانن بە ئاسانی گەڕان بە ناو پێڕستی کتێبەکاندا بکەن و، زنجیرەی پۆڵێنەکەیان لە بەشی خواستن داوا بکەن.
٨- لە ڕێی ئەم پەیجەوە: چالاکیی و ڕێنمایی و هەواڵ و کتێب داگرتن و سەرجەم بابەتی تایبەت بە کتێبخانە بڵاو دەکەینەوە.
کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ:: College of Education Library/ Qaladiza
ژمارەی تەلەفۆنی کتێبخانە: ۰۷٤۸۰۱۹٤۱۹۲
ژمارەی نۆڕماڵی داخیلی: ۱٤۵
؟
؟
--