پەیامی بەشی کوردی
پەیامی بەشی کوردی گەیاندنی گرینگی زمان و ئەدەبی کوردییە بەو خویندکارانەی، کە لەم بەشەدا دەخوێنن و شارەزاکردن و پێگەیاندنیانە بە زمانی کوردی و بنەما زانستییەکانی زمانی کوردی. سوود وەرگرتنە لە تیۆرە نوێکانی زانستی زمان و زمانەوانی بۆ گەشە پێدانی زمانی کوردی شان بەشانی زمانەکانی دیکەی جیهان و دەوروبەر.
هەروەها پەپامی ئەم بەشە لە بواری ئەدەبدا ئاشناکردنی خوێندکارە بە بەشە جیاوازەکانی ئەدەب و ژانرە جیاوازەکانی ئەدەب لە رێگەی ئاشناکردنی خوێندکار بە مێژووی ئەدەب و ئەدەبی کوردی و خوێندن و ڕاڤەکردنەوەی تیۆرە نوێکانی ئەدەبە لەگەڵ شیکردنەوەی تیۆرەکانی ڕەخنەی ئەدەبی و دەرخستنی ئەو ستاتیکا ئەدەبییەیە، کە لە ڕێگەی کاریگەری ئەدەبی و بەراوردی ئەدەبییەوە دروست دەبێت لە نێوان ئەدەبی کوردی و ئەدەبیاتی جیهانیدا. هەروەها پەیامێکی دیکەی ئەم بەشە ئاشناکردن و شارەزاکردنی خوێندکارە بە ڕێبازە جیاوازەکانی ئەدەبی جیهانی و ڕەنگدانەوە و کار پێکردنیانە لە ئەدەبی جیهانیدا.
پەیامێکی دیکەی ئەم بەشە گەیاندنی فەلسەفە بە خوێندکاران تا لەو ڕێگەیەوە فەلسەفەی ئەدەب و بەشەکانی دیکەی زانست ڕوونبکاتەوە ، هەروەک ئەو ڕاڤەکردن و شیکردنەوەیەی کە بۆ چەمکە جیاوازەکانی ژیان دەکرێت لە ڕێگەی ژانرە جیاوازەکانی زمان و ئەدەب.