پەیامی بەش:
ئامادەكردنى كادرى شارەزاو لێهاتوو لە بوارى پسپۆڕى پەروەردەو دەروونزانى بە پلەى بەكالۆريۆس، كە تواناى لێكۆڵينەوەو بەدواداچوونى دياردەو گرفتوو کێشەو نەخۆشیە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکان و بەكارهێنانى پێوەرو ئەنجامدانى ڕاپرسى بەڕێگاى شێوازى زانستى هەبێت، بەمەبەستىى بڵاوكردنەوەى زانيارى نوێ و پەرەپێدانى، بۆئەوەى ڕەنگدانەوەى بەرچاوى لەبەرەو پێشبردن و خزمەتكردنى تاك و سەرجەم بابەتەكانى پەيوەنديدار بە زانستى دەروونزانى و بەرزكردنەوەى ئاستى ڕۆشنبيرى، كە ئەمەش بۆ خزمەتكردنى كۆمەڵگاى كورديە.