ئامانجی بەش

ئامانجەکانی بەش: ئامانجەكان لە كردنەوەى بەشى پەروەردەو دەروونزانى بريتين لەمانە:

1-      ئامادەكردنى كاديرى شارەزاو لێهاتوو لە بوارى پەروەردەو دەرونزانى بۆ برەودان و بەرەو پێشبردنى ئەم بوارە لە سنورى ئيدارەى ڕاپەڕين، ئەويش لەڕێگەى پێدانى بەرنامە و وانەى زانستى نوێ و سەردەميانە و ڕاهێنانى و بەردەوام بە كاديرەكان لەم بوارەدا.

2-      ئەنجامدانى لێكۆلينەوە لەسەرجەم بوارەكانى دەرونزانى و لێكۆڵينەوە لە كێشەكان و دەستنيشانكردنى هۆكارەكان و برەودان بەمەبەستى گرتنەبەرى ڕێگا چارەى كێشەكان. كە لاى تاك گەڵاڵە دەبێت. ئەمەش لەڕێگەى بەكارهێنانى پێوەرو ڕاپرسى (Questionnaire) زانسى و جيهانى.

3-      بەشداريكردن لە سيستەمى زانستخوازى بەردەوام بۆ بڵاوكردنەوەى هۆشيارى زانستى و دڵنيابوون لەبەرو پێشچوون و پەروەردەیی و دەروونی)، كە زۆر پێويستيان پێيە.

4-      بايەخدانى زياتر بە بوارە دەروونى و پەروەردەييەكان لەسەرجەم شوێنەكان، بەتايبەتى (ناوەندە پەروەردەييەكان و بەشە تەندروستيەكان)، كە زۆر پێويستيان پێيە. بەتایبەت لە ئێستادا مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕووی لە زیادبوونە لە کوردستان بە گشتی و دەڤەری ڕاپەڕین بە تایبەتی.

5-      بۆ يارمەتيدانى زياترى  دانيشتوانى دەڤەرەكە وەك پێويستيەك، ئەويش لەبەربوونى ئەو ڕووداو كارەساتانەى بەسەر دانيشتوانەكەى هاتووەو ئەو ڕۆژگارە سەختەى كە  پيايدا گوزەرييان كردووە، بەهۆى بارى نالەبارى سياسى و قەيرانى ئابورى و داراييەوە، كە بۆتە هۆى دروست بوونى پاشخانێكى نەرێنى لەلايەن. ڕووبەرڕووبونەوەى چەندين كێشەى دەرونى و كۆمەڵايەتى . كە تا ئێستاش پەنگى خواردۆتەوە لە ناخى تاكەكانيدا و هەروا بێ چارەسەر ماونەتەوە، كە ئەويش بەهۆى نەبوونى كەسانى پسپۆڕ لەم بوارەدا و بايەخ پێنەدانى بوارەكەيە.

6-      گەشەپێدانى كاراى خوێندكاران بۆ كاراكردنى جوڵەى كۆمەڵ لەناو هۆڵى خوێندن و بەڕێوەبردنى ڕەفتارو سيستەم لەناو پۆلدا.

7-      پێشەكەش كردنى باگراوندێكى زانستى  كارامەيى لە گۆڕەپانى پەروەردەى تايبەت لەڕوانگەى بنەما و كردارەكانى ناساندنى کەسان و خوێندكارەكانى خاوەن پێداويستى تايبەت و شێوازى چاودێريكردنيان و فێركردنيان و گەشەپێدانيان.

8-      گەشەپێدانى هەست كردن بە كێشەكانى توێژينەوەى دەرونى پەروەردەيى، پێدان و فێركردنى خوێندكاران لەسەر چالاكى و كارامەيى گونجاو بۆ بەژداريكردن لە ئەنجامدانى توێژينەوەو لێكۆڵينەوەى زانستى و سود وەرگرتن لە دەرئەنجامەكانى بۆ باشكردنى كاروبارى خوێندنگاكان.