بۆ لەم بەشە بخوێنين ؟ فێرخوازەكان دەتوانن بەم پسپۆڕييە چ كارێك بكەن؟
1- لەم بەشەدا خوێندكار فێرى زانستەكانى تايبەت بە زمان و ئەدەبى كوردى و تيۆرە جياوازەكانى زمان و بنەماكانى زانستى ئەدەبى كوردى و بنەماكانى پەروەردەى دەرونزانى و رێگا نوێيەكانى وانەوتنەوە دەبن. دەتوانن لە دواى وەرگرتنى بڕوانامەى بەكالۆريۆس لەم بەشەدا ببنە مامۆستاى قۆناغەكانى بنەڕەتى و ئامادەيي.
2- خوێندكار دەتوانێ دواى بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەكالۆريۆس لە خوێندنى بالآى هەمان بەشدا بڕوانامەى (ماستەر- دكتۆرا)ى لە پسپۆرى ورد لە زمان و ئەدەبى كوردى وەربگرن, دواتر ڕۆڵى هەبێت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنى لێكۆڵينەوە لە زمان و ئەدەبى كورديدا.
3- دەرچوانى بەشى كوردى دەتوانن لە بوارە جياوازەكانى ديكەى معريفەدا سود لە بڕوانامەكانيان ببينن بە تايبەتى لە بوارى ڕاگەياندن و گەشەپێدانى ناوەندەكانى هزرو معريفەو ئەنجامدانى توێژينەوەى زانستى و نوسينى بەرهەمى ئەدەبى.