به‌شی کوردی

بەشى كوردى كۆلێژى پەروەردەى قەلآدزێ يەكێكە لەو بەشانەى كە لە ساڵى ٢٠٠٤ لەسەرەتاى كردنەوەى كۆلێژى زمان لە قەلآدزێ كراوەتەوە. 

تائێستا بە ستافێكى كاراوە چەندين خولى دەرچوانى پێگەياندووە, لە ساڵى ٢٠١٣ دا خوێندنى بالآ (ماستەر)ى زمان و ئەدەبى كوردى كردۆتەوە, لە خولي يەكەمدا ٦ شەش خوێندكار لەم بەشەدا بڕوانامەى ماستەريان بەدەستهێناوە, سێ خوێندكارييان لە بوارى ئەدەب و سێ خوێندكاريان لە بوارى زماندا, لە خولي دووەمى خوێندنى بالآدا حەوت خوێندكار لەم بەشەدا بڕوانامەى ماستەريان بەدەستهێناوە كە ٤ خوێندكاريان ماستەريان لە بوارى زمان وەرگرتووە و ٣ خوێندكاريشيان بڕوانامەى ماستەريان لە بوارى ئەدەب وەرگرتووە . ئەم بەشە ستافى مامۆستايانى لە يازدە مامۆستا پێكهاتووە, دوو لە مامۆستاكان خاوەنى بڕوانامەى دكتۆران و ئەوانى ديكەش خاوەنى بڕوانامەى ماستەرن. لەم بەشەدا بۆ ئەم ساڵى خوێندنى 2017-2018 زياتر لە ٢٧٠ خوێندكار لە قۆناغە جياوازەكاندا دەخوێنن.