مێژووی کۆلێژی كۆلێژى پەروەردە لە قەلآدزێ
- كۆلێژى پەروەردە لە قەلآدزێ وەك بەشێك لە پێداويستى ناوچەكەو داواكارييەكانى خەڵكەكەى لە مانگى ١٢ ساڵى ٢٠٠٤ بە بڕيارى هەڤاڵى بەڕێز مام جەلال كراوەتەوە
- سەرەتا بەناوى كۆلێژى زمان بووە كە بەشێك بووە لە (زانكۆى كۆيە) كە دوو بەشى لە خۆ گرتبوو ئەوانيش هەردوو بەشى (زمانى كوردى و زمانى عەرەبى) .
يەكەم دەستەى خوێندكارانى وەرگيراو بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٠٤-٢٠٠٥ بووە,
- لە دواى بەردەوامى و گەشەسەندنى كۆلێجەكە لە ڕووى ژمارەى ستافى كارگێڕى و ئەكاديمى لە ساڵى خوێندنى ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەشى زمانى ئينگليزى لە كۆلێجەكەمان كرايەوە و يەكەم دەستەى خوێندكارانى هەر لەو ساڵەدا وەرگرتووە.
- هەر لە سەرەتايى ڕاگەياندنى زانكۆى ڕاپەڕينەوە لەناوچەكە لە ساڵى ٢٠١٠ كۆلێجى زمان لە قەلآدزێ بۆتە بەشێك لە زانكۆى ڕاپەڕين و هەر لەو ساڵەشدا پرۆگرامى خوێندن و ناوى كۆلێژەكە لە (كۆلێژى زمان-قەلآدزێ)ەوە گۆڕاوە بۆ (كۆلێژى پەروەردە-قەلآدزێ).
- لە ساڵى ٢٠١٤ەوە لە بەشى زمانى كوردى خوێندنى ماستەر بۆ زمانى كوردى كراوەتەوە و کە یەکەم دەستەى خوێندکارانى وەرگیراو ٦ خوێندكار بووە .
- لە ساڵى ٢٠١٦ بەشى پەروەردە و دەرونزانى لە كۆلێژەكەمان كراوەتەوە هەر لە هەمان ساڵ خوێندنى ئێواران بۆ هەرسێ بەشى ( زمانى ئینگلیزى و زمانى كوردى و زمانى عەرەبى) كرايەوە, يەكەم دەستەى خوێندكارانيان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگرتووە.
- * لە ساڵى ٢٠١٧ خوێندنى ئێواران بۆ بەشى زمانى ئینگلیزى کراوەتەوە, هەر لەو ساڵەدا یەکەم دەستەى خوێندکارانى وەرگرتووە.
- كۆلێجەكەمان هەر لەسەرەتاى دامەزراندنييەوە چەندين كادرو مامۆستاى لێهاتووى پێگەياندووە كەلە توانيويانە لە كەرتى گشتى و حكوميدا خزمەت بكەن و ئەركەكانيان بەشێوەيەكى لێهاتوو جێبەجێ بكەن.