پەیامى کۆلێژى پەروەردە

لە زمانى کوردى دا زانکۆ وشەیەکى جوانە و دەربڕینێکە کە پەیوەستە بە کۆى زانست و بابەتەکان, وشەى (University) یش کە (Universe) چاوگەکەیەتى و بەماناى (کەون – گەردوون) دێت, کارى بەدواداچوونى سەرجەم زانستەکانە کە پەیوەستن بە مرۆڤ و دەوروبەرى و هەموو ئەوەى کە لەم گەردوونەدا هەیە. پێناسەکەشى بریتییە لە : (جێگەى پێگەیاندنى کادرە بۆ بەڕێوەبردنى کۆمەڵگا و دەوڵەت).