ئامانجى كۆلێژى پەروەردە ئامادەكردن و ڕاهێنانى خوێندكارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەييەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆر و تايبەتمەند لە بوارى فێركردنى زمان و ئەدەب و پەروەردەكردن. دەرچووانى كۆلێژى پەروەردە ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەى لە بوارى پەروەردە و فێركردن دا لە خوێندنگەكانى كەرتى گشتى و تايبەتيدا كاربكەن, هەروەها كاردەكەين لەسەر پێشخستنى ئاستى زانستى و پرۆسەى فێركردن. پرۆگرام و ڕاهێنانى كوالێتى و بەدەستهێنانى ستافى وانەبێژى پسپۆر و تايبەتمەند بە بەكارهێنانى تەكنۆلۆژيا و هۆكارەكانى وانەوتنەوە و فێركردن بۆ سەرخستنى پرۆسەى فێركردن و فێربوون.