بەشى پەروەردەو دەروونزانى هەوڵدەدات تاوەكو لە داهاتوو ببێتە ناوەندێكى زانستى و پەروەردەيي و بەرچاو ديار، بۆ هاندان و بەرەوپێشبردنى پڕۆسەى خوێندن و پێشكەوتنى زانستى و پێشكەشكردنى گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی هزرى دەروونى و پەروەردەيى، بە لەبەرچاوگرتنى بيروباوەڕى زانستى و دروست و سەردەميانە لە بوارى پەروەردەو دەروونزانيدا، هەروەها بەشداريكردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردن و گرنگيدان بەلايەنى دەروونى لە كوردستان بەگشتى و سنورى ئيدارەى ڕاپەرين بەتايبەتى.