ئامانجەكانی بەشی كوردی:
ئامانجەكانی بەشی كوردی لەم چەند خاڵەدا دەتوانين ئاماژەيان پێ بكەين:
1-فێركردنی خويێندكاران يەكێك لە ئامانجە بنەڕتيی و سەركييەكانی بەشی زمان و ئەدەبی كوردييە و، ئاشناكردنيانە بە وانەكانی بواری پەروەردەی دەروونزانی و شارەزاكردنيانە بە ڕێگا تايبەتييە نوێكانی وانە وتنەوە تا بتوانن لە داهاتوودا وەكو مامۆستای پسپۆڕی زانستي زمان و ئەدەبيی كوردی لە ناوەندەكانی خوێندن و دابمەزرێن و خزمەت بە خوێندكاران بكەن.
2-درێژەدان بە پێگەياندنی زياتری مامۆستايانی زانكۆ لە بواری خوێندني باڵادا لە ڕێگەی كردنەوەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوەندە ئەكاديمييەكاندا خزمەت بكەن.
3-لە ڕێگەی كردنەوەی خولە جياوازەكانەوە يەكێك لە ئامانجەكانی ئەم بەشە فێركردن و گرینگیدانە بە زمانە جياوازەكانی ديكە وەكو زمانی فارسی، ئينگليزی و عربی بەمەبەستی سوود بينين لەم زمانە جياوازانە و بەكارخستنيان لە گەشەپێدانی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ناوەندەکانی خوێندندا
4-ئامانجیكی ديكەی ئەم بەشە هەوڵدانە بۆ ئاشنا كردنی خوێندكاران بە كلتووری نەتەوەیی و بەشەكانی فۆلکلۆری كوردی و و پاراستنيانە لە هزری تاكی كورددا ئەويش لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی زانستی و هونەری تايبەت بەم بوارە.