ديدی بەشی كوردی:
ديدی بەشی كوردی تێرڕوانين و ڕامانن لە زمان و ئەدەبی كوردی وەك دوو چەمكی مەعريفی و ئەكادیمی لە نێو بەشە جياوازەكانی زانستە مرۆڤايەتييەكان. تێڕوانينی ئەم بەشو بۆ بنچينەو بنەماكانی زمان بەگشتی و زمانی كوردی بەتايبەتی و بەراوردكردنيان و سوود وەرگرتنە لە تيۆرە نوێكانی زانستی نوێی زمان، هاوكات ديدی ئەم بەشە سەرنجدانە لەئەرك و ثەيامی ئەدەب و بەدەستهێنانی زانياری و شارەزابوونە لە ئەدەبی نەتەوە جياوازەكان و ئەدەبی كوردی بەتايبەتی و ، ديارخستنی كاريگەری ئەدەبي نەتەوەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوايە لەسەر ئەدەبی نەتەوەييمان. لەم رڕوانگە و گۆشە نیگایەوە ديدی بەشی كوردی وردبوونەوەيە لە زمان و ئەدەبی كوردی وەكو دوو چەمكيی مەعريفی بۆ كايە جياوازەكانی فێربوون و پێگەياندنی خوێندكاران. هەر بۆيە ديد و تێڕوانينی بەشی زمان و كوردی پێگەیاندنی مامۆستای پسپۆڕە لە زمان و ئەدەبی كوردی تا بتوانن لە پراكتيزەكردنی زانستی زمان و ئەدەبی وانە بڵێنەوە لە خوێندنگاکاندا بەمەبەستی شارەزاکردنیان بە فەرهەنگ و کلتوور و داب و نەریتی نەتەوەییمان.
سەرنجێكی ديكەی دياری ديدی بەشی كوردی پێگەیاندنی مامۆستايانە لە ڕێی خوێندنی باڵادا (ماستەر و دكتۆرا ) بۆ گەشەپێدانی گةشة پێَداني زياتری توانای خوێندكاران.