کورتەیەک لەسەر مێژووی بەشی زمانی کوردی:
بەشيی(زمانی كوردى) يەكێكە لەو بەشانەی كە لە سەرەتايی كردنەوەی ( کۆلیژی زمان)ی زانكۆی كۆیە لەساڵی (2004) لە قەڵادزێ کراوەتەو، ئێستاش بەشێکە لە ( کۆلێژی پەروەردە- زانکۆی ڕاپەڕین). تا ئیستا ( ٦) خولی دەرچوونی هەبووە لەگەڵ دوو خولی دەرچوونی خوێندکارانی ماستەر کە تیایدا (١٣) خوێندکار لە زمان و ئەدەبی کوردیدا لەم بەشەدا بڕوانامەی ماستەریان بەدەستهێناوە و لە ئیستاشدا خولی سێەمی ماستەری لە زمانی کوردیدا بۆ یەک خوێندکار کردۆتەوە و لە کۆرسی دووەمی خوێندندا بەردەوامە لە خوێندنی خۆی. ئەمە جگە لەوەی لە خوێندنی دکتۆرادا دوو خوێندکاری لە بواری زمان وەرگرتووەو کۆرسی خوێندنی دکتۆرایان تەواو کردووەو لە کاتی ئێستادا لە نووسینی تێزی دکتۆراکەیاندا بەردەوامن لە خوێندنی خۆیان.